حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه كه ریفراندۆم-ی هه‌رێمی كوردستان، "زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه "ته‌نها مه‌ترسی بێت و ته‌نها خۆی له‌وه‌دا نابینێته‌وه كه یاسایی نییه".
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: عه‌بادی دوینێ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی میدیاكارانی ئێرانی‌دا كه سه‌ردانی به‌غدا-یان كردووه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، له‌باره‌ی ریفراندۆم-ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاندووه، هه‌ڵوێستی به‌غدا له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرایه كه ریفراندۆم زیاتره له‌وه‌ی ته‌نها "مه‌ترسی و نایاسایی" بێت، به‌ڵكو ئه‌و سنوورانه‌ش ده‌به‌زێنێت و ده‌بێته هۆی "خوڵقاندنی كێشه‌ی نوێ".
عه‌بادی ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق رێز له كورد ده‌گرن و، پێویسته هه‌ر هه‌نگاوێكی نوێ ده‌نرێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا بێت كه هه‌مووان بهپهیماننامهیهكی نیشتيمانی داده‌نێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی كورد له‌عێراقدا خۆی لهجیابوونهوهو هاتنه‌ده‌ره‌وه لهیهكریزی عێراقدا نابینێته‌وه.
7ئه‌م مانگی رابردوو، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و 15 لایه‌نی سیاسی هه‌رێم (جگه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له‌پیرمام بڕیاردرا رۆژی 25 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.